کۆمانیایەکی تری نەوت کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت

لڤین

کۆمپانیای(SCG) ی تایبەت بە پشکنینی نەوت لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لەسەر فەرمانی وەزارەتی نەوتی عێراق کارەکانی لە هەرێمی کوردستان رادەگرێت و دەڵێت “بەردەوامبوونی کارەکانمان کۆمپانیاکەمان و کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند”.

ئەوەشى خستووەتەڕوو: “بەداخەوە ئاگادارتان دەکەینەوە لە وەزارەتی نەوتی عێراق فەرمانمان پێگەیشتوە سەرجەم چالاکی و خزمەتگوزارییەکانمان لە کەرتەکانی نەوت و غاز لە هەرێمی کوردستانی عێراق رابگیرێت، ئەم بڕیارە کۆمپانیاکەمان و هەموو ڕکابەرەکانمان دەگرێتەوە کە لە هەرێمدا کاردەکەن لەسەر بنەمای بڕیاری ژمارە 59ی وەزارەتی نەوت/ لیژنەی باڵای راوێژكاری ژمارە 36ی حكومەتی عێراقە دەرکراوە”.

ئاماژەی بەوەشکردوەو، “جگە لە پابەندبوون بە فەرمانی وەرگیراو هیچ بژاردەیەکی ترمان نییە و لە ئەنجامدا هەموو چالاکیەکانی کەرتی نەوت و گاز لە کوردستان رادەگرین،  ئێمە چیتر لە دۆخێکدا نین کە داواکاری بۆ خزمەتگوزارییە نوێیەکان وەربگرین یان بەشداری لە تەندەری نوێدا بکەین”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە،” بەپێی بەرواری وەرگرتنی نامەکە ئێمە لە 21ی ئەیلول ناتوانین کاربکەین، بەردەوامبونمان کارەکان کارمەندەکانمان دەخاتە بەردەم سزای توند”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button