هەدەپە کۆنگرە دەبەستێت

لڤین

پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە کۆتایی بە ئامادەکارییەکانی پێنجەمین کۆنگرەی گشتیی خۆی هێنا، کە بڕیارە ڕۆژی ٣ی تەمموز لە ئەنقەرە بەڕێوەبچێت.

بڕیارە ڕۆژی یەکشەممە ٣ی تەمموز پێنجەمین کۆنگرەی گەورەی ئاسایی هەدەپە لە هۆڵی وەرزشی لە ئەنقەرە بە دروشمی “ئێمە چارەسەرین، بەڵێنمان هەیە” بەڕێوەبچێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم ئامادەکارییەکانیش تەواوکراون.

بڕیارە نزیکەی ٥٠ هەزار کەس بەشداری کۆنگرەکە بکەن، لەو ژمارەیەش هەزار و ٥٠ کەس بەفەرمیی دەتوانن لە کۆنگرەکەدا دەنگ بدەن، کۆنگرەکە یەک ڕۆژ دەخایەنێت و تێیدا جگە لە هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی گشتیی هەدەپە، ئەنجومەنی هەدەپەش هەڵدەبژێردرێت.

بڕیارە زیاتر لە ١٠٠ شاند لە نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و سیاسەتمەداران و چالاکوانانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک میوان ئامادەبن لە کۆنگرەکەدا.

لە کۆنگرەکەدا بڕیارە دەستەیەکی ڕاوێژکاریی گەورە پێکبهێنرێت، کە نووسەران و ڕۆشنبیران و هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی بازنە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button