ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لە شەش مانگی ڕابردوودا ٢٠ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە

لڤین

پێگەی “كۆڵبەرنیوز”، ئەمڕۆ هەینی، ئاشكرایكرد، لەماوەی شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا، حەوت كۆڵبەر لە سنورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەتەقەی راستەوخۆی هێزەكانی ئێران كوژراون و هەروەها 90 كۆڵبەریش بەتەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە برینداربون.

پێگەی کۆڵبەرنیوز ئامارێکی لەبارەی کوژران و گیان لەدەستدانی کۆڵبەران بڵاوکردوەتەوەو بەپێی ئامارەکەش، لە شەش مانگی ڕابردودا لە سنورەكانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٢٠ کۆڵبەر کوژراون یاخود گیانیان لەدەستداوە، ١٢٧ کۆڵبەریش برینداربون.

هەربە گوێرەی ئامارەكە، لە شەش مانگی ڕابردودا ٢٠ کۆڵبەر کوژران یاخود گیانیان لەدەستداوە، كە لەوانە حەوت کۆڵبەریان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران کوژراون، کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی گیانی لەدەستداوە، چوار کۆڵبەر بەهۆی سەرماوە ڕەقبونەتەوە، کۆڵبەرێک بەهۆی خنکانی لە ئاودا گیانی لەدەستداوە، چوار کۆڵبەر بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستداوە، سێ کۆڵبەر بەهۆی ڕوداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە.

هەروەها  لە شەش مانگی ڕابردودا ١٢٧ کۆڵبەر برینداربون، کە ٩٠ کۆڵبەریان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی ئێران برینداربون.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button