ئیسرائیل پەرلەمانی هەڵوەشاندەوە

لڤین:

پەرلەمانتارانی ئیسرائیل  دەنگیاندا بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، ئەمەش کۆتایی بەو حکومەتە هێنا کە حکومەتێکی هاوپەیمانی بوو لە ماوەی ساڵێکدا و وڵاتەکەی ڕەوانەکرد بۆ پێنجەمین هەڵبژاردنی خۆی لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا.

سەرۆک وەزیران، نەفتالی بێنت، دەست لەکار دەکێشێتەوە و پۆستەکە ڕادەستی یایر لاپید وەزیری دەرەوە دەکات، کە هاوبەشە لە پێکهێنانی ئەو هاوپەیمانییە هەمەچەشنە ئایدیۆلۆژییەی پارتەکان کە هەڵوەشایەوە.

بڕیارە لە یەکی مانگی 11 دا هەڵبژاردنی نوێ ئەنجام بدرێت.

پێشبینی دەکرێت لاپید و بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی پێشوو، لە نێو کاندیدە پێشەنگەکاندا بن. بینێت ئاماژەی بەوەکردووە کە خۆی کاندید ناکات بۆ هەڵبژاردنەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button