ئەفغانستان.. دانیشتنی ژن و پیاو پێكەوە قەدەغە كرا   

لڤین:

دەسەڵاتدارانی تاڵیبان لە شاری هەراتی رۆژئاوای ئەفغانستان رێگریان كرد لە دانیشتنەكانی پیاوان و ژنان لە چێشتخانە و رێستۆرانت تەنانەت ئەگەر هاوسەری یەكتریش بن.

لەو بارەیەوە ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری چەند سەرچاوەیەكەوە لە ئەفغانستان بڵاویانكردووەتەوە ، دەسەڵاتدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان داوایانكردووە، ژن و پیاو لە چێشتخانە و رێستۆرانتەكان جیابكرێنەوە و رێگریان لێ بكرێت كە پێكەوە دابنیشن، تەنانەت دوو هاوسەریش ناتوانن پێكەوە دابنیشن.

سەرچاوەكان باسیان لەوەشكردووە، بڕیارەكە جیاكردنەوەی ژنان و پیاوان لە پاركەكانی شاری هەراتیش دەركراوە، بەجۆرێك رۆژێك تەنها بۆ ژنان و كچانە تا سەردانی پاركەكان بكەن و پیاوانیش لە رۆژی دواتر دەتوانن سەردانی ئەو شوێنە گشتییانە بكەن.

هەفتەی رابردووش بە فەرمانی تاڵیبان بڕیار درا كە بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە ژنان بەبێ پەچە و نیقاب لەماڵەكانیان بچنە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button