یەبەشە و سوپای عێراق لە سەر دۆخی شنگال ڕێککەوتن
لڤین:
حه‌سۆ ئیبراهیم، وته‌بێژ به‌ناوی به‌ڕێوه‌به‌رێتی خۆسه‌ر له شنگال ڕایگەیاند: فه‌رمانده‌كانی سوپای عێراق و فه‌رمانده‌كانییه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شه‌نگال (یه‌به‌شه) دانوستانیان ئه‌نجامداوه‌و گه‌شتونه‌ته لێكتێگه‌یشتن به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێكلایەن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن کە ناوچه‌كه ململانێ به خۆوه ده‌بینێت.
ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو، پاش دو رۆژ له پێكدادانی نێوان سوپای عێراق و یه‌به‌شه، وه‌فدێكی سه‌ربازی عێراق گه‌شتنه شه‌نگال.
به‌رپرسێكی ناوچه‌کەش داوای لەو خێزانه ئێزیدیانەی كه له‌مدواییانه‌دا بەهۆی به‌هۆی هەرای میدیاییه‌وه ئاوارە بوون، بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كەیان و به شێوەیەکی ئاسایی ژیانی خۆیان به‌سه‌ر به‌رن.
هەروەک فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا ڕایگه‌یاندووە، کە مه‌به‌ست له بوونی سوپای عێراق له شه‌نگال بریتییە لە پاراستنی ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان وجەختیشی له ئارامبونه‌وه‌ی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە كردووەتەوە.