باندێکی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە گەرمیان دەستگیرکران

لڤین:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردەوە، کە گروپێکی حەوت کەسەی لە بازرگان و ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، بەشی پۆلیسی کەلار بە سەرپەرشتی عەمیدی مافپەروەر ئومێد مەجید ئەمین بەڕێوەبەری بەشت پۆلیسی کەلار، لە سنووری گەرمیان گروپێکی حەوت کەسی لە بازرگان و بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرد.
هەروەها ” شەش لە دەستگیرکراوەکان دانیشتووی قەزای کەلارن و یەکێکیشیان دانیشتووی شاری هەولێرە، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستبەسەر بڕێک کریستاڵ و تلیاکدا گیراوە لەگەڵ ئامێرەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر“.
هەر لە بڵاوکراوەکەدا هاتووە “لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٣٠ لە یاسای هۆشبەر بەندکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە“.