پێنجوێن: گەنجێك بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوو

لڤین:
ئەمڕۆ ١٠-٤-٢٠٢٢ کاتژمێر ٩ ی سەر لە بەیانی بەھۆی تەقینەوەی مینێکەوە ھاوڵاتییەک برینداربوو.
ھەر لەو بارەوە بەرپرسی قوربانییانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی سلێمانی پێی ڕاگەیاندین:” تەقینەوەکە لە گوندی کونە ورچ سەر بەو قەزایە ڕوویداوە و ھاوڵاتییەکە بەناوی جوتیار بەھادین خوامراد تەمەن ٣٦ ساڵە و دانیشتووی ناوشاخانی ناو قەزای پێنجوێنە و بەھۆیەوە قاچێکی لەدەستداوە.”