بوومەلەرزە لە دوو شاری کوردستان دەدات

لڤین:

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك  لە سنوری قەزای كەلار ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لە باشوری کوردستان و شاری وانی لە باکوری کوردستان هەژاند.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی  بومەلەرزەزانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکیدا ئاشکرای کرد، گوڕی بوومەلەرزەكەی سنوری گەرمیان (3.6) پلە بووە بەپێی ڕێختەرو لەقوڵایی (11) كیلۆمەتر.

هاوکات هەر ئەمرۆ لە سنوری شاری وانی باکوری کوردستان  ڕوویدا کە لە بارەی بوومەلەرزەكە، ئەنیستیتۆی لێكۆڵینەوەی بوومەلەرزە و بوومەلەرزەزانی زانكۆی بۆغازچی رایگەیاندووە؛ بوومەلەرزەكە٤.١ پلەی ریختەر بووە و ناوەندەكەشی دەرگای سنوری كاپیكۆی لەناوچەی سەرای وان بووە. خەڵكی ناوچەكە لەبەر روودانی بوومەلەرزەكە، تووشی شڵەژان بوون.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button