دوو سزادراوی دیکەی بادینان سزاکانیان کەمکرایەوە

لڤین:

پارێزەریکی کەیسی زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، سزای زیندانییکردنی هەریەک لە شێروان تەها و مەسعود شەنگالیی کەمکراوەتەوە بۆ دوو ساڵ و لە هەفتەی داهاتوودا دەبێت ئازادبکرێن.

بەشدار حەسەن، پارێزەرێکی کەیسی زیندانیانی بادینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای هەولێر ڕایگەیاند: سەرۆکایەتیی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە سووککردنی سزای هەریەک لە شێروان تەها و مەسعود شەنگالیی.

شێروان تەها بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانییکردن و مەسعود شەنگالی بە سێ ساڵ و شەش مانگ زیندانییکردن سزادابوو، بەپێی بڕیارەکەی دادگای پێداچوونەوە سزای هەردووکیان کەمدەکرێتەوە بۆ دوو ساڵ زیندانییکردن.

پارێزەرەکەی ئەو دوو سزادراوەی بادینان وتیشی، هەرساڵێک بۆ زیندانیی سێ مانگی لێ کەمدەکرێتەوە، بەوپێیەش هەریەکەیان شەش مانگ لە ماوەی زیندانییکردنیان کەمدەبێتەوە و ساڵێک و شەش مانگیی دەمێنێتەوە، بەوەش دەبێت لە هەفتەی داهاتووەوە ئازادبکرێن، چونکە هەردووکیان زیاتر لە ساڵێک و حەوت مانگە لە زینداندان.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button