لیژنهی بینینی مانگ كۆدهبێتهوه

لڤین:
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزان، ئێوارەی سبەی ھەینی لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لیژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێم کۆدەبێتەوە.
وهزارهتی ئهوقاف و كاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت “بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، ئێوارەی سبەی ھەینی 1⁄ 4⁄ 2022 لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەدیوانی وەزارەت، بەھەماھەنگی لیژنە لاوەکیەکان لەپارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی لیژنەی باڵای بینینی مانگ بەپێی بەڵگەی شەرعی پێویست، بڕیارلەسەر دیاریکردنی “یەکەمین ڕۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.”