لە هەولێر جادووگەرێکی گەورە دەستگیرکرا

لڤین:
جادووگەرێکی گەورەی عەرەبی بەرەگەز سووری، لە گەڕەكێكی هەولێر دەستگیر کرا كە چەندین هاوسەری لە یەكتر جیا كردووەتەوە، بە دەیان وێنەی رووتی ژنانی گرتووە.
هێزەكانی ئاسایش لە گەڕەكی شۆڕشی شاری هەولێر، ژنێكیان گرت كە چەندان هاوسەری لە یەكتر جیا كردووەتەوە، بە پارەیەكی خەیاڵیش جادووی بۆ ژنان كردووە.
ئەو ژنە جادووگەرە جگە لە جادوو، كاری بەدڕەوشتی و وێنەی رووتی دەیان ژنی گرتووە و ئێستە گیراوە، ئەو ژنە عەرەبە و بەڕەگەز سوورییە، دوای چاودێریكردنی لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراوە.