حکومەتی عێراقی پارەی زیادە بۆ جوتیارانی هەرێم ڕەوانە دەکات

لڤین:

حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بڕێك پارەی زیادە بۆ هەرێمی كوردستان ڕەوانە دەكات، كە وەك جیاوازی لە نرخی گەنم بدرێتە جوتیارانی هەرێمی كوردستان و بۆ هەر تەنێك بڕەكەی 50 هەزار دینارە.

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی كردۆتەوە، بڕی 50 هەزار دینار بۆ هەر تەنێك گەنم تەرخان كراوە، كە ئەو بڕە پارەیە جیاوازی نرخی گەنمی ساڵی پێشووە.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕوونیشی كردەوە، هۆكارەكەی ئەوەیە جووتیاران لە پێشوودا گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆكان بۆ ساڵی ٢٠٢١ كردووە. دوای جێبەجێكردنی ڕێكاری ئیداری و تەواوكردنی مامەڵەكان، پڕۆسەی دابەشكردنی ئەو بڕە پارەیە بەم نزیكانە بەسەر جووتیاراندا دەستپێدەكات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button