وەزارەتی دارایی لەبارەی نرخی دۆلار ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عێراق لە ئێستا حکومەت توانای گۆڕینی نرخی دۆلاری نیە و گشتاندنی بۆ هیچ پڕۆژەیەك نییە.
لە نوسراوێکدا وەزیری دارایی عێراق لە بارەی نرخی دۆلارەوە وەڵامی پەرلەمانتار (هادی حەسەن ئیسلامی) دەداتەوە و لەبارەی گۆڕانکاری لە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار ڕوونکردنەوە دەدات.
ئاماژەی بەوەکردوە، لیژنەی ستراتیجی ئامادەکردنی بودجە کارەکانی تەواو نەکردوە. لە ئێستادا حکومەت کاربەڕێکەرە و ناتوانێت دەستکاری نرخی دۆلار بکات و گشتاندن بۆ پڕۆژەیەکیش بکات.