هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتمان کاندیدی سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانیان ئاشکرا کرد

لڤین:
سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی نوێییان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان و هاوپەیمانیی سەروەرەیی سوننەکان بەناوی “رزگاریی نیشتمان” راگەیاند و کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەیان بۆ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا کرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26ـی ئاداری 2022، حەسەن عەزاری، سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی سەروەریی، رایگەیاند، “محەممەد جەعفەر سەدر،کاندیدی هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان ـە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق و رێبەر ئەحمەدیش کاندیدی هاوپەیمانێتییەکەیە بۆ سەرۆککۆمار.
سەرۆکی فراکسیۆنی رەوتی سەدری لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتیشی، “ئێمە لە هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمان زۆرترین ژمارەی کورسییمان هەیە و دەرگەمان بەڕووی هەموو هێزە نیشتمانییەکان کراوەیە بۆ گفتوگۆ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button