سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر: پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدان

لڤین:
لە دوای داوایەکی رێبەری رەوتی سەدر لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتیمانی، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدان.
حەسەن ئەلعەزاری سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، “لەدوای کۆبوونەوەمان لەگەڵ برا پەرلەمانتارە سەربەخۆکانمان لە پەرلەمانی عێراق بۆماندەرکەوت کە سەجەمیان لەگەڵ حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانیدان .”

باسی لەوەشکردووە، لە دانیشتنەکەی شەممەی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا پەرلەمانتارە سەربەخۆکان لە بەرژەوەندی عێراق و خەڵکەکەی دەوەستن و پارە و پۆست فریویان نادات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button