دادگای فیدراڵی بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:
دادگاى فیدڕاڵى لەبارەى هەڵوەشاندنەوەى ئەم خولەى پەرلەمان و دوبارە ئەنجامدانەوەى پڕۆسەى هەڵبژاردن بڕیاریدا و دەڵێت: بەپێى دەستور هیچ لایەنێک بۆى نیە ئەم خولەى پەرلەمان هەڵوەشێنێتەوە.
ناوەندى راگەیاندنى دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، عیراق وڵاتێکى دەستورییە و سیستمى سیاسى خۆى هەیە، میکانیزمەکانى پێکهێنانى حکومەت و دابەشکردنى دەسەڵاتەکان لەسەر بنەماى دەستورى کۆمارى عێراق. بنیاتنراوە.
لەبارەى دەنگۆى هەڵوەشاندنەوەى ئەم خولەى پەرلەمان، دادگاى بالاى فیدراڵى ئاماژەى بەوەکردووە، چارەسەرکردنى کێشە سیاسییەکان بەندە بە بڕگەکانى دەستورەوە، هیچ لایەنێکى دادوەرى و نادادوەرى بەپێى دەستور بۆى نیە بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەى خولى پەرلەمان بدات، وەک لە ماددەى (64)ى دەستوردا هاتووە.
بەپێى ئەو ماددەیە رونکراوەتەوە کە هیچ لایەنێک بۆى نیە ئەم کارە بکات و بڕیار لە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان و دوبارە ئەنجامدانى هەڵبژاردن بدات، لەبەر ئەوەى هیچ بڕگەیەکى دەستورى و یاسایى پاڵپشتى ئەو کارە ناکات