وەزیری تەندروستی: حاڵەتەكانی ئێستای كۆرۆنا زۆرنەیان كۆرۆنای گۆڕاون

لڤین: وەزیری تەندروستی رایگەیاند ئەو حاڵەتانەی ئیستا لە هەرێمی كوردستان وەك تووشبووی كۆرۆنا تۆمار دەكرێن زۆرینەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەكەن.
سامان بەرزنجی، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند: حاڵەتەكانی ئێستای كۆرۆنا زۆربەیان زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان كە بازدان بەسەر ڤایرۆسەكە هاتووە.
ئەو لەبارەی شێوازی چارەسەر كردنی كۆرۆنای گۆڕاو وتیشی: هەمان ڕێكارەكانی چارەسەركردنە بۆ نەخۆشانی تووشبوو. پێویستە نەخۆش لە قۆناغی سەرەتاییدا پزیشكی چارەسەر ببینێت نەوەك خۆی دوابخات.
وەزیری تەندروستی دەشڵێت: ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو پێوستی بە خۆپارێزی زیاترە بۆ ڕێگەگرتن لە خێرا بڵاوبوونەوە، كەسوكار و نزیكانی تووشبووی ڤایرۆسەكەش پێویستە پشكنینی تاقیگە بكەن و خۆیان كەرەنتن بكەن تا كەسانی تر تووش نەكەن.