خوشكەكەی مەزڵوم داغ لە پەرلەمانی توركیا بە كوردی قسەی كرد

لڤین: خوشكی ئەو گەنجەی بە تاوانی كوشتنی بەرپرسێكی توركیا لە ناو رێستۆرانتی هۆقەبازی هەولێر سزای لە سێدارەی بۆ دەرچوو لە لە ناو پەرلەمانی توركی نزیكەی سێ خولەك بە زمانی كوردی قسە دەكات.
دێرسیم داغ، خوشكی مەزڵوم داغ ئەو گەنجەی وەك ئەنجامدەری رووداوی تەقەكردن لە بەرپرسەكەی توركیا لە رێستۆرانتی هۆقەبازی هەولێر ناسێندرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو لە رۆژی زمانی كوردیدا بۆ ماوەی نزیكەی سێ خولەك بە زمانی كوردس لەناو پەرلەمانی توركیا قسەی كرد.
دێرسیم داغ لە وتارەكەیدا رەخنەی لە حكومەتی توركیا گرت لەسەر قەدەغەكردنی ئەو میدیایانەی كە بەزمانی كوردی پەخشیان كردووە، باسی لەوەشكرد كە ئەو ناوەندانی زمانی كوردیان دەوتەوە قەدەغە كراون.
لە كاتی قسەكردنی ئەو پەرلەمانتارە كوردەدا یەكێك لە پەرلەمانتارە نەتەوە پەرستەكانی توركیا هەوڵدەدات رێگری لێبكات و دەنگە دەنگ لە هۆڵی پەرلەمان دروست دەكات بەڵام رێگری لە قسەكانی ناكرێت وتی: ئێمە كوردین بە كوردی دەژین چاند و هەست و بوەڕی ئێمە كوردیە و دەخوازین بە زمانی خۆمان بژین و پەروەردە ببین.
رۆژی 17ی تەموزی 2019دا لەناو رێستۆرانتی هۆقەباز لە شاری هەولێر بەرپرسێكی توركیا بە ناوی عوسمان كۆسە كوژرا و دواتر ژمارەیەك كەس دەستگیركران و وەك كەسی یەكەمی ئەوانە مەزڵوم داغ ناسێندرا و دواتر دادگا بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەركرد.
Dersim Dag: Ev sed sal in li ser zimanê Kurdî polîtîkayên înkar û bişaftinê tên meşandin. Lê ez careke din ji vir bang dikim: Em Kurd in, zimanê me Kurdî ye, çanda me Kurdî ye, hest û nêrînên me Kurdî ne. Em dixwazin bi zimanê xwe biaxivin, bijîn û perwerdehiyê bibînin. pic.twitter.com/aL44u6UKo3
— HDP (@HDPgenelmerkezi) February 23, 2021