بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبویەوە

لڤین:

چوارچێوەی هەماهەنگی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێداچوونەوەیان دوایین پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەت کرد و ئەنجامی کۆبونەوەی چوارجیوە و سەدر گفتوگۆی لەبارەوە کرا. 

سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوە و بە گوێرەی وتەی بەرپرسێکی چوارجیوەی هەماهەنگی کۆبونەوەکەبۆ گفتوگۆ بووە لە بارەی ئەنجامی کۆبونەوەی چوارچیوەکە لەگەڵ موقتەدا سەدر.

چوارچێوەی هەماهەنگی لەنووسینگەی نوری مالیکی، سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ لەگەڵ وەفدی یەکێتی بە سەرۆکایەتی پاڤڵ تاڵەبانی کۆبونەوە.

هەر لەدیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی بارودۆخی گشتی سیاسی و ئەمنی و ئەو تەحەدایەی کەڕووبەڕووی ولات بۆتەوە و دوا پێشهاتەکانی دیالۆگی بەردەوامی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.

ئەحمەد ئەسەدی سەرکردە لەچوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ وەفدی یەکێتی بەسەرۆکایەتیی پاڤڵ تاڵەبانی کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی ئەنجامەکانی سەردانی وەفدی چوارچێوە بۆ نەجەف و بەردەوامی دیالۆگی سیاسی.

وتیشی: هەردوولا جەختیان لەسەر یەک هەڵوێستی خۆیان کردەوە لەسەر  تەواوکردنی لێکتێگەیشتن بۆ پێکهێنانی حکومەتی خزمەت گوزاری نیشتمانی.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button