شێخ باز: ئێران دراوسێمانەو هەموو كات پاڵپشتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون

لڤین:

بەرێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای کار گروپ، لەبارەی كردنە ئامانجی ماڵەكەی لەلایەن موشەكە ئێرانییەكانەوە لە هەولێر دەڵێت، ئەو ماڵەی من كە كراوەتە ئامانج، شوێنی نیشتەجێبونی خێزانیی منە.”

شێخ باز بەرزنجی، ئەمڕۆ دووشەممە، لەلێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی وتیشی”ئەگەر بێت و تەماشای ئەو شتانە بكەیت كە لەنێو ماڵەكەدان دەزانیت كە هەمووی شتی خێزانێكی ئەو شارەیە و هیچ پەیوەندییەكی بەوە نییە وەك ئەو دەنگۆیەی باس دەكرێت كە ئێرە شوێنی نیشتەجێی خێزانی و شەخسی نییە”.

شێخ باز كە بەقسەی خۆی “ماڵەكەی بە پێنج بۆ شەش موشەك كراوەتە ئامانج” ئەوەشی خستۆتەڕوو “سەركردە عێراقییەكان بەگشتی و سەرۆكایەتی كوردستان بەتایبەتی داوایان كردوە كە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی نێودەوڵەتی بێت تەماشای شوێنەكە بكات، بۆ ئەوەی بزانن كە ناوچەكە ناوچەیەكی نیشتەجێبوون و هەموو چواردەورمان و دراوسێ و خەڵكی مەدەنین و هیچ دامەزراوەیەكی سەربازی و غەیرە مەدەنی لێ نییە.”

ئاماژەی بەوەشداوە كە خۆی داوای لە باڵیۆزی وڵاتان لە عێراق بەتایبەت باڵیۆزی ئێران كردووە بێن خۆیان ببینن و خۆیان لێكۆڵینەوە بكەن و بزانن هۆكاری چی بووە “ئەو بۆردومانە ئەم خانوو و ماڵەی ئێمەی گرتۆتەوە.”

وتوشیەتی”ئێران دراوسێمانەو هەموو كات لە ساتە ناخۆش و دژوارەكاندا پاڵپشتی خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون. دڵنیایین هەڵەیەك هەیە لەو كردنە ئامانجە.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button