پەرلەمانی کوردستان: زۆر بە توندی ئیدانەی ھێرشە ترسنۆکانەکەی ھەولێر دەکەین

لڤین:
پەرلەمانی کوردستان لەسەر هێرشە موشەکییەکانی دوێنێ شەوی هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین.
پەڕلەمانی کوردستان پەیامێکی لەسەر هێرشە موشەکییەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هەولێر بڵاوکردوەوە و ڕایگەیاند “زۆر به توندى ئیدانه‌ى ئه‌و هێرشه موشه‌كییه ترسنۆكانه ده‌كه‌ین، كه شه‌وى ڕابردوو به‌بێ هیچ پاساوێك كرایه سه‌ر شارى هه‌ولێری پایته‌ختى هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی لێنکەوتەوە“.
پەرلەمانی کوردستان دەشڵێت “هاوسۆزیى خۆمان بۆ هاوڵاتییانى خۆشه‌ویستى شارى هه‌ولێر ده‌رده‌بڕین، له هه‌مان كاتدا داوا له حكومه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین كارى جدى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژی و هێرشانه بكه‌ن و هه‌وڵه‌كانی خۆیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی چیتر ڕێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر سه‌ره‌وه‌ریى وڵات و ئاسایش و ئارامیی هاووڵاتییان”.
ئاماژە بەوەشدەکات “ئیرادەی گەلی كوردستان بۆ پێشکەوتن و پێکەوەژیان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەهێزترە بەو کردەوە تیرۆریستییە ترسنۆکانە لەق ببێت