موشەکەکان لە نزیکی کرماشانەوە ئاراستەی ھەولێر کراون

لڤین:
بە گوێرەی زانیاری میدیا نەیارەکانی ئێران ئەو وڵاتە موشەکەکانی لە مەسیری نێوان کامێران و کرماشانەوە بەرەو هەرێم کوردستان ئاراستە کردووە.
دوای ئەوەی حکومەتی ھەرێم ئاشکرای کرد کە موشەکەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاراستەی ھەولێر کرابوون لە رۆژھەڵاتی ھەرێمی کوردستانەوە و لە دەرەوەی خاکی ھرێم بووە میدیانی رۆژھەڵاتی کوردستان زانیاریان ئاشکرا کرد.
پێگەی کۆڵبەر نیوز بڵاویکردەوە، ئێران موشەکەکانی لە مەسیری نێوان کامێران و کرماشانەوە بەرەو هەرێم کوردستان ئاراستە کردووە.