ئومێد خۆشناو: ھێرشەکەی سەر ھەولێر تیرۆرستی بووە

لڤین:
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو هێرشەی ئەمشەو کرایە سەر شاری هەولێر، ھێرشێکی تیرۆرستی بووە، لە ماوەیەکی کەمدا دەزگا ئەمنیەکان وردەکاریەکەی ئاشکرا دەکەن.
ئومێد خۆشناو، لە بارەی ھێرشەکوی بەرەبەگانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند “ئامانجی هێرشەکەی ئەمشەوی سەر هەولێر کونسوڵخانەکان بووە، بەڵام هێرشەکان ئامانجەکانیان نەپێکاوە، زیان بەر کەناڵی کوردستان 24 و هەندێک جێگەی ترکەوتووە”.
ڕوونیشیکردەوە، چەند شوێنێکی هەولێر کراونەتە ئامانج و هێرشەکەشی بە “تیرۆرستی” ناوبرد، وتی، “هێرشەکە هەوایی بووە، دژە تیرۆر و دەزگا ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن، لەماوەیەکی کەمدا جۆری چەک و شوێنی ئاراستەکردنیان دەدۆزرێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button