حکومەتی هەرێم چوار ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

لڤین:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چوار ڕۆژ پشووی بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردیەوە ڕاگەیاند.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٠ پشوو دەست پێ دەکات.
ئەوەسی وتووە کە پشووەکە تا ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٢/٣/٢٤ لە سەرجەم دام و دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.