شاسوار عەبدولواحید پەیوەندی بە سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیرەوە کرد

لڤین:

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیوەندی بە سەڵاحەدین بەهادین و عەلی باپیرەوە کرد و داوای هەڵوێستی ئۆپۆزسیۆن دەکات بەرامبەر ئەم دۆخەی بەسەر هاوڵاتیاندا دەهێنرێت و شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، “وەڵاممان لێدەگێڕنەوە تا پێکەوە و بەپەلە دانیشتنێک بکەین.”

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ماوەی دوو رۆژە بە تەلەفۆن پەیوەندیم کردووە بە سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان تایبەت بە هەڵوێستێکی یەکلایەنانەی ئۆپۆزسیۆن بەرامبەر بەم هەموو ناحەقی و زوڵمەی کە دەکرێت لە هاوڵاتییان.”

اماژەی بەوەشکردووە، “هەردوولا پێیان راگەیاندم کە تاوتوێی بابەتەکە دەکەن و بەزووترین کات وەڵاممان لێدەگێڕنەوە تا پێکەوە و بەپەلە دانیشتنێک بکەین.”

راشیگەیاندووە، “ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێمان وایە کە هەمیشە کاری پێکەوەی و یەکگرتنی هەموو لایەن و کەسایەتییە ناڕازییەکان، کلیلی سەرکەوتنە و دڵنیام هەردوولایەنی سیاسی (یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری) هەڵوێستێکی روون و ئاشکرایان دەبێت و وەڵامیان دەبێت بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی و یەکخستنی تواناکان.”

شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، “من بەش بە حاڵی خۆم هەرچەندە چەند جارێکی تر چومەتە لای هەردوولایان، بەڵام لە ئێستاشدا کێشەم نییە کۆبوونەوەکە لە هەر جێیەک و لە هەر ماڵێکدا ئەنجام بدرێت، ماڵی من ماڵی ئەوانە و ماڵی ئەوانیش بە ماڵی خۆم دەزانم.”

باسی لەوەشکردووە، “راستییەکەی چاوەڕێی هەڵوێستی کۆتایی ئەوانم بۆ ئەوەی وەک نەوەی نوێ هیچ هەڵوێستيکی تاک لایەنەمان نەبێت و تۆمەتبار نەکرێین بە تاکڕەوی، هەرچەندە خۆمان و پەرلەمانتارامان و لە میدیا و سۆشیاڵ میدیاوە درێغیمان نەکردووە و ناشیکەین و بەردەوامیش دەبین.”

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button