سۆسیالست ناو لۆگۆی خۆی گۆڕی

ئەمڕۆ شەممە حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لەشاری هەولێر ئەنجامدرا و لە کۆنگرەکەدا ناوی حزبەکە و لۆگۆکەی گۆڕانکاری بەسەرداهات.
ئەمرۆ لە کۆنگرەی حەوتەمی سۆسیالست ناوی حزبەکە کرایە (پارتی سۆسیالستی کوردستان) هاوکات لۆگۆی حزبەکەش کرایە یەک چڵە نێرگز و لۆگۆکەی پێشتری گۆڕا.
عادل مەلا ساڵح، وتەبێژی کۆنگرەی حەوتەمی حزبی سۆسیالیست لە بارەی کۆنگرەکەوە ڕایگەیاند، کۆنگرەکە بەبەشداری زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێکردوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەم کۆنگرەیەی حزبی سۆسیالیست پێشنیازکراوە ناوی کەسی یەکەمیش بگۆڕدرێت لە سکرتێرەوە بۆ سەرۆک، هەروەها کەسی یەکەم جێگرێکی دەبێت و لەحاڵەتی ئامادەنەبونی سەرۆکدا، کاروبارەکان رایی دەکات.
هاوکات کۆنگرەکە 39 ئەندامی سەرکردایەتی حزب هەڵدەبژێردرێن، ئەنجومەنی سەرکردایەتیش 11 کەس بۆ مەکتەبی سیاسی حزبەکە هەڵدەبژێرێت.