ئه‌ندامێكی وه‌فده دانوستانكاره‌كه‌ی ئۆكرانیا به تۆمه‌تی خیانه‌ت كوژرا

لڤین:
میدیای ره‌سمی ئۆكرانیا له‌زاری په‌رله‌مانتار ئه‌لكسه‌نده‌ر دۆبینسكی رایگه‌یاندوه، كه دنیس كرییف كه یه‌كێك بوو له‌ئه‌ندامانی وه‌فدی دانوستكاری ئۆكرانیا له‌گه‌ڵ روسیا له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایش ئۆكرانیاوه كوژراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كانی ئۆكرانیا دنیس كیرییف له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیاوه به‌رگری كردووه‌و كوژراوه، ئه‌گه‌ریش زۆره هه‌وڵدان بۆ ده‌ستگیكردنه‌كه‌ی به‌گومانی ئه‌نجامدانی خیانه‌تی گه‌وره بووبێت.