لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئابوری بڕیار لە کاتی دابەشکردنی موچە نەدراوە

لڤین:
لە کۆبونەوەی ئەنجوومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان پێشنیازەکانی بۆ شیوازی دابەشکردنی موچە تاوتوێکراوە و بڕیاری دابەشکردنەکەی نەدراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی ئابوری هەرێمی کوردستان بە (لڤین پرێس)ی ڕاگەیاند، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بڕیار لە کاتی دابەشکردنی موچە نەدراوە، بەڵکو تەنها وەزارەتی دارایی ڕاسپێردرا بۆ ئەوەی ئامادەکاری دابەشکردنی موچە بکات.
سەرچاوەکە وتیشی: لە کۆبونەوەکەدا چەند پێشنیاریک خرانەڕوو بۆ دابەشکردنی موچە بەڵام هیچیان چارەسەری کۆتایی نەبوون بۆیە بڕیاری کۆتایی هێڵدرایەوە بۆ کۆبونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.
سەرچاوەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە دابەشکردنی موچە بۆ ئەم مانگەی حکومەتی هەریم زۆر قورسە، چونکە داوا لە چەند سەرمایەدارێکیش کراوە قەرز بدەنە حکومەتی هەرێم بەڵام ئامادە نەبوون قەرز بدەن.