بەمەرجی چاككردنەوەی لە ناوخۆی وڵات رێ بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی زیان لێكەوتوو دەدرێت

لڤین: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی زیانلێكەوتوو لەرێگەی دەروازە سنوریەكانەوە بۆ ناو عێراق بڕیاریدا برشیارێكی پێشووی خۆی هەڵبوەشێنێتەوە كە پێشتر قەدەغەی كردبوو.

دەستەی دەروازە سنوریەكانی عێراق بە راگەیەندراوێك ئاشكرایكرد، دوای زنجیرەیەك راسپاردەی فەرمی لە دەسەڵاتی دەروازە سنورییەكان كە یەكێكیان پەیوەست بوو بە هەڵوەشاندنەوە بڕیاری لیژنەی كاروباری ئابوری ژمارە 435 بۆ ساڵی 2018، كە تێیدا ڕێگە بە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی زیانلێكەوتوو بۆ ناو عێراق نادرێت، بەڵام ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی هەڵوەشاندەوە.

دەستەكە راشیگەیاندووە، پێویستە لەناوخۆی عێراق ئۆتۆمبێلە زیانلێكەوتوەكان چاكبكرێنەوە، بۆئەوەی هەلیكار بۆ هاوڵاتیانی عێراق بڕەخسێنێت، دەركردنی ئەو بڕیارە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی بازرگانان و هاوردەكاران دەركراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button