سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كگرتوو: ڤێلا وباخه‌كه‌م له‌ سیته‌ك دەبەخشمه‌ حیزبه‌كه‌م كه‌ 30 ده‌فته‌ر دۆلاری تێچووه‌

لڤین:
محمد ئەحمەد، سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێری و بەدواداچوونی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ، لە نامەیکدا کە ئاڕاستەی مەڵبەندی یەکی سلێمانی حیزبەکی کردووە، ئەو ماڵەی خۆی کە زۆری خۆشویستووە دەبەخێشتە یەکگرتوو.
بە گوێرەی نامەیەک کە دکتۆر محەمەد ئەحمەد، یاراستەی مەڵبەندی سلێمانی حزبەکەی کردووە بەخشینی ئەو موڵکەی ڕاگەیاندووە و دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانم بە خەڵکی دیکەش بڵیمم بەخشن.
دەقی نامەکەی:
بەڕێزان مەڵبەندی سلێمانی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
بابەت بەخشین
بەناوی خوای بەدیهێنەرو خاوەن و هەڵسوڕێنەری بونەوەرەوە
سڵاو و ڕەحمەت و بەرەکەتی خوا لە ئێوەو لەتەواوی کاروانچیانی یەکگرتووە شکۆدارە کەمان
ئازیزان لە بۆنەی 28 هەمین ساڵ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتوودا پێم خۆش بوو بەخشندەییەک بۆڕەزای خوا لەگەڵ ئەم کاروانەمدا کەهەموو تەمەنی خۆمم پێ بەخشیوە ئەنجام بدەم، تا خوای گەورە بیکاتە مایەی بەرەکەت داری کارو کاروانەکامان و تەمەنی خۆمان و ماڵ و مناڵمان و ببێتە کەفارەتی ناتەواویەکانمانو خێرێکی بەردەوام بۆ دوای ژیانی دونیاشمان.
بیرم کردەوە خوای گەورە ئەفەرموێ (لن تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّهَ بِهِ عَلِيمٌ (92 العمران) بۆیە منیش گەڕام لەناو ئەو موڵک و ماڵانەی خوای گەورە پێی بەخشیوم باخو ڤێلایەکم هەیە لەسیتەک لەهەموو شتەکانی ترم خۆشتر ویستووە لەسەر زەویەکی یەک دۆنم و چارەکی دروستم کردووە،لەگەڵ دۆنمێکی خێزانم دایکی ئەحمەد ئەویش ڕەزامەندی دا کەئەو دۆنمەش ببەخشێت بەیەکگرتوو بۆیە بووە بە دوو دۆنم و چارەکێک ،خوالێی قەبوڵ بکات، خانوەکە دوو هۆڵی 7بە11 و 7 بە13مەتری دوو ژوری نووستنی 5بە4 مەتری و سێ حەمام و مشتەمەلات و چێشتخانەیەکیی تێدایە، ژورێکی 6بە6 ی تایبەتی تێدایە کەدوو قاتە وە شوێنی خزمەتگوزاریەکان و مەخزەنێک، بیرێکی ئیرتیوازی 200 مەتری تێدایە بیرێکی دەست هەڵکەنی تێدایە شوێنی یاری مناڵان و دوو حەدیقیەی گەورەو حەوزو گەنجینەو کەپرێکی گەورەو باڵەکۆنێک کە جێگای 200 کەس دەبێت زیاتر لە30 دەفتەر دۆلارم تێیدا خەرج گردووە کەدوو موڵکی زۆر ناوازەم هەبووە لە سەید سادق بازرگانی بوون فرۆشتومن و خەرجم کردوون تێیدا، موڵکی تاپۆیە بەناوی خۆمەوە باخێکی تێدایە 12 ساڵە ڕەنجی لەگەڵ دەکێشم زۆر زۆرم خۆش دەوێ پێشکەشی دەکەم بەکاروانی بۆخوا سوڵحان و بۆخەڵک ژیاوی یەکگرتوو، هەرچەند هەر بەردەوام لەخزمەتیا بووە بەڵام ویستم بەموڵکیش بیبەخشم بەو خۆشەویستە ناوازەیەم. تابۆ ڕۆژی سەختی قیامەت فریامان بکەوێ، لەگەڵ دایک و باوکم.
بەوهیوایەی جێگای ڕەزامەندی پەروەردگارو سودو قازانجی کاروانەکەمان بێت.
ئازیزانم هیوادارم بتوانن بەجوانی بەرهەمی بهێنن تا خزمەت بەهەموو مەڵبەندەکان و حیزبیش بکات، وەک خێرێکی بەردەوام پارێزگاری لێ بکەن.
ئازیزانم وتیان بۆ نایخەیتە مزگەوت؟
وتم مزگەوت زۆر خەڵک هەیە پێی ئەبەخشێ، من ئەیبەخشم بە خەمخۆرانی ئاوەدانی و بنیات نانی مزگەوت و خەمخۆرانی بێ باوکان و هەژاران و خەمخۆرانی ئەخلاق و دینی خەڵک و خەمخۆرانی قورئان و شوێنکەوتوانی پێغەمبەر، هەڵگرانی هیدایەت و چاکسازی.
کەوتووینەتە حاڵێک خەڵک خەریکە بەقورسی لەخۆی ئەبڕێ بەخشندەیی لەسەر ئەم جەمعە موبارەکە بکات بۆیە من باشترین و شیرینترین موڵکو ماڵم پێی بەخشی تاڕووم بێت بەخەڵک بڵێم ببەخشن بۆئەم سەرچاوەی خێرو هیدایەتە.
خوادایە بەلوتف و بەخشندەیی خۆت لێمان قەبوڵ بفەرموو و تەنهاو تەنها بۆڕەزای تۆبێ یاڕەبی.
خودایە ئەم بەخشینە متەوازعە بکەرە مایەی ئیسڵاح و هیدایەتی ماڵ مناڵم و هاندەرێک بۆ بەخشندەیی پاک بۆئەم کاروانی هیدایەت و خێرخوازی و چاکسازیە
براتان محمەد ئەحمەد بەندەی موحتاج بۆ لوتف و بەخشندەیی خوای میهرەبان.
28 هەشتەمین ساڵ یادی ڕاگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button