ئەژی ئەمین سەردانی چەمچەماڵی کرد

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری /  زانیاریی  سەردانی قەزای چەمچەماڵی کرد و بنەماڵەی شاهۆ عیزەدینی بەسەر کردەوە.  

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ئەژی ئەمین سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری /  زانیاریی، دوای ئەوەی لە ڕووداوێكی نەخوازراودا شاهۆ عیزەدین شەهید بوو و ڕووداوەكەش كۆستێكی گەورەی لەسەر خێزان و ناوچەكە بەجێهێشت، ئەمڕۆ لەسەردانێكدا ئەژی ئەمین و شاندێكی یاوەری كەپێكهاتبوون لە  كاوە سەلم و ئاڤێستا شێخ محەمەد ئەندامانی سەركردایەتی و عومەر چیمەنی لێپرسراوی كۆمیتەی قەرەهەنجیری یەكێتی، دووبارە بەمەبەستی هاوخەمی لە بنەماڵە و خێزانی كۆچكردوو سەردانی ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بەپارێزگای كەركوكیان كرد.

سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریلە وتەیەکدا، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و نیگەرانی لەسەر ئەو ڕووداوەی كە بووە هۆی گیانلەدەستدانی شاهۆ عیزەدین، ئاماژەی بەوەكرد ڕووداوەكە هەموو لایەكی خەمباركرد و سەردانەكەشیان دووبارە بۆ دەربڕینی رێز و نەوازشە بۆ ئەم خێزانە تیكۆشەرە.
ئاماژە بەوەشکراوە “بنەماڵەی شاهۆ عیزەدین ڕایانگەیاند کە هیچ سکاڵایەکیان نیە بەهۆی ئەو ڕووداوە نەخوازراوەی کە ڕوویداوە و سوپاسی هاوخەمی و پشتیوانی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاریان کرد”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button