مەسعود بارزانی لە بارەی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی پەیامێکی بڵاوکردەوە

لڤین:

له‌باره‌ی بڕیاری ئه‌مڕۆی دادگای فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکی پارتی پەیامێکی بڵاوکردەوە. 

مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت،بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

بارزانی وتوشیەتی: هیواخوازین هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە رێككەوتن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.

ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.

مسعود بارزانی

15ی شوباتی 2022

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button