لە هەولێر کەسێک دایکی خۆی کوشت

لڤین:

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، ئافره‌تێكی به‌ ساڵاچوو له‌لایه‌ن كوڕه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ چه‌قۆ كوژرا.

پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئێوارەی ئەمڕۆ  هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتێکی کوشتن لە بەحرکە ئاگادار کرانەوە.

راشیگه‌یاند، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت ئافرەتێکی بە ساڵاچوو لەلایەن کوڕەکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە، بە گوێره‌ی راپۆرتی پزیشکی كوڕه‌كه‌ی نەخۆشیی دەروونی هەیە.

پۆلیس دەشڵێت، ئافرەتەکە تەمەنی (70) ساڵە بەناوی (هەمین عەبدوڵا محەمەد ئەمین) و کوڕەکەشی ناوی (ھ ز. خ) تەمەنی (36) ساڵە، له‌ ئێستادا لەلایەن هێزەکانی پۆلیس دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆلینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button