قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەیه‌كی داخست

لڤین:

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی چێشتخانەی بارش-ی بەهۆی پابەند نەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن داخست.

شەوی رابردوو قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند كه‌ بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنەهاوبەشەکانیان چێشتخانەی (بارش)یان لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی داخستوه‌.

قائیمقامیەت ئاماژەی بەوە کردووە “لەکاتی سەردانی لیژنەکە دەرکەوتوە چێشتخانەی بارش پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن نیە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.”، قائیمقامیه‌تی سلێمانی وا ده‌ڵێت.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button