لە هەرێمی کوردستان 60 هەزار سەرپێچی کارەبا بە هۆی پێوەری زیرەک ئاشکرا کراوە

لڤین: 

وەزارەتى کارەباى حکومەتی هەرێم رایگەیاند پێوەرى زیرەکى کارەبا دەتوانێت سەر پێچییەکانى سەر تۆڕەکانى کارەبا دەستنیشان بکات و زۆرترین سەرپێچى سەر تۆڕەکانى کارەبا لە سلێمانى دەستنیشانکراوە.

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند: پێوەری زیرەکی کارەبا تائێستا توانیویەتی (60,682) سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکات.

بەپێى نەخشەى سەرپێچییەکان کە وەزارەتى کارەبا بڵاوى کردۆتەوە، بەهێڵى سور سەرپێچى سەر تۆڕەکانى کارەبا پیشان دەدات و دواى ئەوەش تیمەکان دەچن بۆ لابردنى سەرپێچییەکە.

وەزارەتى کارەبا ئاشکراشى کردووە، زۆرترین سەرپێچى سەر تۆڕەکانى کارەبا لە سلێمانى تۆمارکراوە، وەک بەم شێوەیەى لە رێگەى پێوەرى زیرەکەوە ئاشکراکراوە.

هەولێر    15,885   سەرپێچی
سلێمانی  20,676   سەرپێچی
دهۆک     17,553   سەرپێچی
هەڵەبجە   1,849   سەرپێچی
گەرمیان   4,718    سەرپێچی

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button