سەرۆکی شارەوانی کارەکانی شەڵتەری ئاژەڵە بێلانەکانی راگرت

لڤین:

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی بڕیاری ڕاگرتنی کارەکانی شەتەری ئاژەڵە بێلانەکانی دەرکرد.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.

دەقی راگەیەندراوەکە:

ھاوڵاتیان خۆشەویستی شاری سلێمانی
لایەنە پەیوەندیدارەکان
دەزگاکانی ڕاگەیاندن

زۆر بە داخەوە ئێمە زۆر دڵگرانین بە ڕوودانی ئەو کارەساتەی دوێنێ شەوی شێڵتەری ئاژەڵانی بێلانە و لەناوچوونی کۆمەڵێک ئاژەڵ.

پێتان ڕادەگەیەنین ئێمە وەک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڕیارماندا بە ڕاگرتنی کاری کۆکردنەوە و وەرگرتنی ئاژەڵانی بێلانە لە ئێستادا.

وەک ئاگادارن ئێمە چەند کاتژمێرێکی کەم بەر لەو ڕووداوەو لە ڕۆژی پێنج شەمە ١٠\٢\٢٠٢٢ دەست بەکاربووین، لەھەمان ڕۆژدا داوامان لە بەرپرسی شێڵتەرەکە کرد ڕاپۆرتێکی کورت و پوختمان بۆ ئامادە بکات و پێشنیار و داواکاری پێداویستی و کەم و کوڕییەکانی شێڵتەرەکەمان بۆ بکاتە پاکێجێک تا ئەوەی ئێمەش لای خۆمانەوە ھەرچیمان پێ بکرێت جێ بەجێ ی بکەین.

چەند ڕۆژێکە کە شایەنی سوپاس و دەستخۆشییە کەمپینێکی خۆبەخشانە لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوە و ئەوانیش لای خۆیانەوە ھەستاون بە کۆکردنەوەی ھاوکاری ماددی و مرۆیی بەمەبەستی باشتر بەڕێوەبردن و چاودێری کردنی ئاژەڵانی بێلانە لە شێڵتەرەکەدا.

ھەر ئەمڕۆ نوێنەر و بەرپرسی پەیوەندیدارمان ڕاسپاردووە بەدواداچوونی پێویست بکات و چەند سامپڵ و نمونەیەک بنێردرێت بۆ پشکنین بۆ ڤێرتینەری و تاقیگە بۆ ئەوەی ھۆکارەکانی ئەو کارەساتە دیاری بکەین.

دەتوانین بڵێین کۆمەڵێک کاری باش لە شێڵتەرەکەدا کراوەو ئێمە ڕۆژانەو بە بەردەوامی کاری ناشتنی ئاژەڵ ئەنجام دەدەین. وە بە دڵنیاییەوە کار لەسەر دانانی پلان و بەرنامەیەکی وورد دەکەین لە ھەمبەر ڕێکخستن و بەڕێوەبردنێکی باشتری شێڵتەرەکە لە داھاتوودا.

لیلی عمر علی
ســـــــەرۆکی شــــــارەوانی سلێمـــــانی



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button