تەرمی دانەر نەبەز دۆزرایەوە

لڤین:
دانەر نەبەز-ی تەمەن 10 مانگ، كە لە لافاوەكەی دوو مانگی ڕابردووی هەولێر دیارنەما، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، كە تەرمی منداڵێكیان دۆزیوەتەوە، كە تەنها سەر و ئێسكەكانی ماوە لە نزیك شەمامك.
لە ئێستادا لێكۆڵینەوە بەردەوامە بۆ ناسینەوەی ناسنامەی ئەو تەرمە و بڕیارە تەندروستی بە فەرمی ڕایبگەیەنێت.