500 پاکەت حەبی ساختە دەستی بەسەرداگیرا

لڤین:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگەیاند، ده‌ستیان به‌سه‌ر 500 پاكه‌ت حه‌پی جۆری (Calvus Met) گرتووه كه سه‌رجه‌میان ساخته بوون و له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا ده‌یانویست بیهێننه كۆگاكانی ده‌رمان و ساغی بكه‌نه‌وه.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند، به‌شی پۆلیسی شاره‌وانی، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندیی هه‌ولێر و به‌شی چاودێریی بازاڕی كوالیتی كۆنتڕۆڵ، له‌سه‌ر شه‌قامی شۆڕش نزیك نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و منداڵان، ده‌ستیان به‌سه‌ر (500 پاكه‌ت) حه‌بی (Calvus Met) جۆریدا گرت.
ئاماژەى بەوەشداوە، سه‌رله‌به‌ری ده‌رمانه‌كه ساخته بوو و ستیكه‌ری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش ساخته كرابوو، سه‌رجه‌م حه‌به‌كانیش به ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا كرۆلا، هێنرابوونه هه‌ولێر و ده‌یانویست له ده‌رمانخانه و كۆگاكانی ده‌رمان ساغی بكه‌نه‌وه.
ئاشکراشیکردووە، ئۆتۆمبێله‌كه و كۆی حه‌به‌كانیش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش ده‌ستگیر كرا و راده‌ستی دادگا ده‌كرێت.