لە 2003وە تا ئێستا 74 دادوەری عێراقی کوژراون

لڤین:

هەرچەندە دادوەران بڕیاردەری کەیسەکانی گەندەڵی و تیرۆر  و ماددەهۆشبەرەکان بەڵام لە عێراقدا ژیانیان بەتەواوی پارێزراو نییە و لەساڵی 2003وە تا ئێستا 74 دادوەر کوژراون.

سایتی ئەلعەرەبیە بڵاویکردەوە لەدوای کوشتنی دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی، لەناوەراستی هەفتەی رابردوو لە پارێزگای میسان خێزانەکەی سەردانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەریان کردووە و داوایانکردوە هەوڵە هەواڵگیرییەکانیان چڕ بکەنەوە و ئەو کەسانەی بوونەتە هۆی رووداوەکە و کەمتەرخەمیان نواندووە سزابدرێن.

بە گوێرەی ئامارێک کە سایتەکە بڵاویکردووەتەوە، لەساڵی ٢٠٠٣وە تائێستا 74دادوەری عێراقی کوژراون، کەزۆرینەیان دادوەرانی گەندەڵی و تیرۆر و ماددە هۆشبەرەکانن، جگە لەوەی ژمارەیەک هەوڵی کوشتنیش سەریان نەگرتووە گەر نا ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر دەبوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button