وەزارەتی دارایی لە بارەی پاداشتی خانەنشینی بەشێک لە فەرمانبەران بڕیارێکی دەرکرد

لڤین: 

لە بارەی پاداشتی خانەنشینی ڕونکردنەوەیەکەی ئاراستەی دامەزراوە و فەرمانگەکان کرد و دەڵێت ئەوانەی پاداشتی خانەنشینیان وەرگرتووە و دواتر گەڕاونەتەوە دەبێت پاداشتەکەی یەکەمجاریان لێوەربگیرێتەوە. 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری گشتاندنی دارایی ژمارە 6ی ساڵی 2022 تایبەت پاداشتی خانەنشینی كه‌ واژۆی ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره‌، تیایدا هاتووە “ئاماژه به كۆنوسی ژماره (41) له 7-12-2021 لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه و ده‌رکردنی رێنماییه داراییه‌کان ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی که خانه‌نشینکراون و پاداشتی خانه‌نشینیان وه‌رگرتووه، به‌ڵام ودوباره دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ و خانه‌نشینكراون پێویسته ره‌چاوی چه‌ند رێنماییه‌ك بكه‌ن.

لە نوسراوەکەدا باس لەوەکراوە ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ دامه‌زراونه‌ته‌وه‌ یان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ سه‌ر كار و پاداشتی خانه‌نشینی بۆ خه‌رجكراوه‌ به‌پێی یاسا و رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان ده‌بووایه‌ پاداشتی خانه‌نشینیان بگه‌ڕاندایه‌ته‌وه‌ بۆ گه‌نجینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌، به‌ڵام نه‌یانگه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ و دووباره‌ خانه‌نشینكراونه‌ته‌وه‌.

وەزارەتەکە دەشلێت “ده‌توانن  ئه‌و پاداشته‌ بگه‌ڕێننه‌وه‌ و دووباره‌ له‌سه‌ر خانه‌نشینكردنی دووه‌مجار پاداشتیان بۆ خه‌رج بكرێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 60 رۆ له‌ ده‌رچوونی ئه‌م گشتاندنه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button