پاسەوانی هونەرمەندێک دەستگیرکرا و لایڤ موزیک لە رەیحانە قەدەغە کرا

لڤین:
دوای دروست بوونی شەڕ و دەستگیرکردنی پاسەوانی هونەرمەندێک ئەنجامدانی لایڤ موزیک لە کافتریای ڕەیحانە لە شاری سلێمانی قەدەغە کرا.
شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی ڕەیحانە لە سلێمانی، ئاڵۆزی لەنێوان پاسەوانەكانی هونەرمەندیک و پاسەوانەكانی ڕێستۆرانتەكەدا دروستبووە و تەقەكراوە و بە هۆیەوە كارمەندێكی شوینەکە برینداربووە.
سەبارەت بە ڕووداوەكە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی وتی، دواى ئه‌وه‌ى كاتژمێر 11:45ی شه‌وى ڕابردوو له ڕێستۆرانت و كافتریاى ڕەیحانه شه‌ڕ و گرژى دروستبوو و لە ئەنجامدا هاوڵاتییه‌ك برینداربوو، مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى ڕزگارى گه‌یشتنه شوێنى ڕووداوه‌كه و تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا و دەستیشگیرا بەسەر چه‌كێكى جۆرى ده‌مانچه كه تۆمه‌تبار ته‌قه‌ى پێكردبوو.
ڕوونیشیكردەوە، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ه.م.ح.) له‌دایكبووى 1997 به بڕیارى دادوه‌ر ڕاگیراوه و دواى پشكنینى شوێنى نیشته‌جێبوونیشى ده‌ستگیرا به‌سه‌ر دوو چه‌كى تر له جۆرى ده‌مانچه.
لە دوای ئەوەش ڕێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی چەند جارێک سکاڵای هاوڵاتییانی سنورەکەیان پێگەیشتووە، بەشێوەیەکی فەرمی خاوەنی ڕێستۆرانتی ڕەیحانەیان ئاگادارکردووەتەوە کە ڕێگەیان پێ‌نادرێت لایڤ میوزیک ئەنجامبدەن. وتیشی “لەکاتی پابەندنەبوونیان ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان دەگرینەبەر”.