سێ رۆژی دیکە بۆ خۆکاندیدکردنی سەرۆک کۆماری درێژکرایەوە

لڤین:
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق جارێكی تر دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق كردەوە.
سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەنووسراوێكدا بڵویکردەوە بەلەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی ماوەی دەستووری دیاریكراو بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عیراق، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران بڕیاریدا جارێكی تر لە رۆژی چوارشەممە 9-2-2022 بۆ ماوەی 3 رۆژ، دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار بكاتەوە.