حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆڕیی گازی سرووشتی بۆ سنوری تورکیا رادەکێشێت

لڤین:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازە بۆڕییەکانی گاز زیاتر درێژبکاتەوە و نزیکی سنووری تورکیای بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش رێککەوتنێکی لەگەل کارگرووپ کردووە و دامەزراندنی ئەو بۆرییانە دەستی پێکردووە، پێشبنینی دەکرێت لە ماوەی 16 مانگدا تەواوبکرێت.

 بەپێی ماڵپەڕی “ئیراک ئۆیڵ ریپۆرت” وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان لە مانگی 12 ی ساڵی 2021 گرێبەستێکی کردووە لەگەڵ  کارگرووپ بۆ راکێشانی بۆڕییەکی 36 ئینجی لە کێڵگەی گازی کۆرمۆرەوە بۆ هەولێر و بۆڕییەکی دیکەی 52 ئینجیش لە هەولێرەوە بۆ دهۆک. بەوپێیەش تەنیا 35 کیلۆمەتر دەمێنێت تاوەکو بۆڕی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بگاتە سنووری نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان.

بەپێی چەند سەرچاوەیەک لە کۆمپانیا نەوتییەکان کە قسەیان بۆ “ئیراک ئۆیڵ ریپۆرت” کردووە، ئامانجی سەرەکیی شۆڕکردنەوەی بۆڕی گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان، گەیاندنی گازی سرووشتییە بۆ وێستگەی کارەبای دهۆک کە لەلایەن کۆمپانیای ماس گڵۆباڵەوە دامەزراوە و توانای دابینکردنی هەزار میگاوات کارەبای هەیە، بەڵام بەهۆی نەبوونی سووتەمەنی ئێستا تەنیا 50 تاوەکو 80 مێگاوات کارەبا بەرهەمدەهێنێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2013 دا رێککەوتنێکی بۆ هەناردەکردنی گازی سرووشتیی لەگەڵ تورکیا واژۆکرد، بەڵام هێرشی داعش لە ساڵی 2014 دا و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە بووە هۆی ئەوەی کە کیڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی پێویست پەرەیان پێنەدرێت.

کۆمپانیای دانەگاز بە نیازە بە دوو قۆناخ تاوەکو چەند ساڵی داهاتوو قەبارەی بەرهەمهێنانی گازی سرووشتیی لە هەرێمی کوردستان بەرزبکاتەوە بۆ نزیکەی 1 ملیار پێی سێجا. قۆناخی یەکەمی پەرەپێدانی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان رۆژانە 250 ملیۆن پێی سێجا گازی سرووشتیی زیاد دەکات کە دەکرێت بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی ناوخۆ بەکاربهێنرێت، بەڵام گازی زیادکراو بە بڕی 250 ملیۆن پێی سێجای دیکە لە قۆناخی دووەمدا، بەپێی کۆمپانیای دانەگاز دەکرێت هەناردەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button