بافڵ تاڵەبانی: کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان

لڤین:

بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند،کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان.

بافڵ تاڵەبانی و عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە بەغدا کۆبوونەوە لە دیدارێکدا کە قوباد تاڵەبانی ئامادەیبوو، گفتوگۆکرا لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەمڕۆی عیراق و ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەت و چۆنێتی چارەسەکردنی کێشە و گیروگرفتەکان.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبونەوەکە جەخت لە رەخساندنی زەمینەی لەبار و گونجاو بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکاندا کرایەوە.

هاوکات جەخت لەوەشکرایەوە کە پەنا بۆ ھەنگاوە دەستوورییەکان ببرێت بۆ دۆزینەوەی میکانیزمەکانی گەیشتن بە رێککەوتنی نیشتمانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندی گەل و وڵات دوور لە فشاری حزبی و خۆسەپێنی.

تاڵەبانی روونیشیکردەوە، کات ماوە لەبەردەم ھێزە رەسەنەکان تاوەکو پێکەوە بەرپرسیارانە بگەین بە رێککەوتن و بەرژەوەندی نیشتمانی زاڵبکەین بەسەر بەرژەوەندییە حزبییەکان، ئەمەش خواست و پێویستی ئەم قۆناغەیە کە لە خزمەت چاکەی گشتیدا دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button