ئەحمەد قەرەمووس: بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایایی لەلایەن تورکیاوە دروەتە ٤٠ وڵات

لڤین:

هاوسەرۆکی  کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان ڕایگەیاد، بەڵگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە ئاراستەی ٤٠ وڵاتی جیهان کردووە، راشیگەیاند، تورکیا لە ٥٥٠ گوندی  بادینان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.

ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە ئاژانسی میزۆپۆتامیای ڕاگەیاند: ئەو بەڵگە و ڕاپۆرتانەی دەستمانکەوتووە لەبارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە لە باشووری کوردستان، ئاراستەی ٤٠ وڵاتی جیهان و ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کردووە.

هاوسەرۆکی کەنەکە وتیشی: لەگەڵ کۆمیتەی بەرگرییکردن لە ئەشکەنجەکە ژمارەیەکی دیکە لە ڕێکخراوە جیهانییەکان کۆبووینەتەوە، ئەوان دەیانەوێت لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو کەسانە بکەن، کە بەهۆی چەکی کیمیاییەوە گیانیان لەدەستداوە یاخود برینداربوون، جگەلەوەش سەردانی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپامان کردووە، بەڵام سەرۆکی کۆنسەکە وەڵامێکی شەرمەزارکەری دایەوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە سەرۆکی کۆنسەی یەکێتی ئەوروپا وتویەتی؛ هەتا ئێستا هیچ بەڵگەیەکمان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیاوە بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئێمە هەموو بەڵگەکانمان ڕادەستکردوون، بەڵام نە بە ڕاپۆرتەکانی ئێمە قایل دەبن و نە خۆشیان هیچ هەوڵێک دەدەن.

قەرەمووس ئەوەشی خستەڕوو، کە ٥٥٠ گوند لە ناوچەکانی دهۆک، زاخۆ و کانی ماسێ بە چەکی کیمیایی بۆردوومان کراون.

وتیشی: هەندێک لەو کەسانەی چەکی کیمیایی بەرکەوتووە شوێنەواری گەورە لە جەستەیاندا دەرکەوتووە، ئەوانەی بەهۆی ئەو چەکەوە برینداربوون سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە، بەڵام بەداخەوە بێدەنگییەکی گەورە هەیە بەرامبەر ئەو پرسە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button