لە تورکیا تەرمی 10 کۆچبەر دۆزرایەوە

لڤین:
نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی 10 كۆچبه‌ر لە گوندی (پاشا کۆیی) لەناوچەی ئیبسالا-ی سەر بەشاری ئیدرنا دۆزرانه‌وه كه جلوبەرگیان له‌به‌ردا نه‌بووه و لەسەرمادا ره‌قبوونه‌ته‌وه.
هیوا خدر، نوێنه‌ری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە تورکیا بڵاویكرده‌وه “به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لە گوندی (پاشا کۆیی) لەناوچەی ئیبسالا-ی سەر بەشاری ئیدرنا تەرمی 9 كۆچبه‌ر بەبێ جلوبەرگ دۆزرانەوە، کە لەسەرمادا رەقبونه‌ته‌وه، دوای گەڕان و پشکنین سێ كۆچبه‌ر دیكه‌ش دۆزرانەوە کە یەکێکیان ژیانی لەدەستدابوو، دوو كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه‌یان بەهۆی خراپی تەندروستیان بەهۆی سەختی سەرماوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کران”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كۆچبه‌ره‌كان دوای گەیشتنیان بە سنوری یۆنان لەلایەن پاسەوانانی سنوری یۆنانەوە دەستگیرکراون، “زۆر نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە، سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی گشت ئەو شتانەی پێیان بووە، وەک جانتا، پارە، مۆبایل، پاسپۆرت و جل و بەرگەکانیشیان لەبەرداکەندوون و بە رووتی گەڕێندراونەتەوە بۆ خاکی تورکیا، دواتر بەهۆی سەختی سەرەماوە 10 له كۆچبه‌ره‌كان مردون”.