کێشمەکێشە سیاسیەکانی عێراق !

لە فەیسبووکی دڵشاد ئەنوەر وەرگیراوە
دوای سەردانەکەی بەرپرسانی ئێران بۆ عێراق و گەیاندنی پەیامی ڕابەر، جوڵەی لایەنە سیاسیەکان زیاتر بووە، تەنانەت دوو دڵی و قەلەقیەکانیش ڕوویان لەهەڵکشان کردووە، بەڵام هێشتا لە وێنە گشتیەکەدا، شتێکی وا نەگۆڕاوە، چونکە سەدر پێداگیرە لەسەر هەڵوێستەکانی و کێشمەکێشەکانیش لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار بەردەوامیان هەیە.
پەیامی ڕابەری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرپرسانی کورد ڕوونبووە، گەیەنەری پەیامەکە، بێ هیچ موناقەشە و درێژ دادڕیەک پەیامەکەی گەیاندووە، کە تێکەڵەیەک بووە لە هۆشداری و داواکاری.
هۆشداریەکان ڕوون و ڕەوان، گەر کورد ببێتە بەشێک لەپەرتکردنی نێوماڵی شیعە، ئەوان بێدەنگ نابن، ئاسمانی هەرێم پارێزراو نابێت و سنورەکانیش وا بەکراوەیی نامێننەوە، خۆ گەر کورد ببێتە بەشێک لەچارەسەر، ئەوا هەماهەنگ دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی داهاتوو لەگەڵ عێراق دا و چەند بەڵێنێکی تر.
زەنگی پەیامەکە وەرگیرا، ڕۆژی دواتر نێچیرڤان بارزانی و حەلبوسی چوونە لای موقتەدا سەدر، تا ڕازی بکەن بەپێکهێنانی حکومەتی تەوافقی بە بەشداری هەموو هێزەکان، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لەهەوڵەکان، هەرچەندە سەدر هەوڵەکەیانی بە نیشتیمانی ناوبردبوو، بەڵام دیسانەوە بەشداری پێکردنی مالیکی ڕەتکردبوویەوە.
لەکاتێکدا سەدر پێداگیرە لەسەر هەڵوێستەکانی، ئێران و هێزە شیعەکانیش توڕەن لە بەردەوامبوونی ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە، بۆیە ڕۆژانی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبن، ئایا پارتی و سونە چۆن مامەڵە لەگەڵ ڕێککەوتنەکەیان دەکەن لەگەڵ سەدر، گەر بکشێنەوە قورسە، گەر نەشکشێنەوە توشی گرفت دەبن، بەڵام لە نێوان کشانەوەو بەردەوام بووندا، ڕێگەیەکی تر نیە.
هەرچەندە پێکهێنانی کابینەی حکومەت دەکەوێتە دوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، بەڵام ناکۆکیەکان لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەت، کاریگەریشی لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش دەبێت، چونکە سەرۆک کۆمار کلیلی پێکهێنانی حکومەتە و ئەو سەرۆک وەزیران بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێرێت.
یاخود بەمانایەکی تر، سەرۆک کۆمار کێشەی پێکهێنانی حکومەت و ململانێی نێوان شیعەکانیش حەسم دەکات، بەو مانایەی گەر لە ڕۆژانی داهاتوو ڕێککەوتن نەیەتە ئاراوە لە نێوان شیعەکان، ئەوا پۆستی سەرۆک کۆمار دەبێتە کلیلی یەکلاکردنەوەی ململانێکە.
گەر ڕێککەوتنە سێ قۆڵیەکە بەردەوام بێت و سەدر دەنگ بە هۆشیاری زێباری بدات، بێگومان کاندیدی ئەوان بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕادەسپێردرێ، خۆ گەر ڕێککەوتنەکە گرفتی بێتە پێش و دۆخەکە لە قازانجی کاندیدی یەکێتی یاخود کاندیدی نزیک لێی بشکێتەوە، ئەوا لەولاشەوە کاریگەری دەبێت لەسەر چۆنیەتی پێکهێنانی حکومەتیش.
ڕۆژانی داهاتوو یاریە سیاسیەکان لە بەغدا قوڵتر دەبنەوە، جوڵەی یەکێتی و پارتی و هەوڵەکان بۆ سەرخستنی کاندیدەکانیان خێراتر دەبن، بۆیە تەوقیتی دەستوری بۆ یەکلایی کردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەت نزیکە، لە کاتيکدا ڕێککەوتن نیە و هێزەکان هەریەکەو لەئاوازێک دەخوێنن.


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button