شانەی ئەمنی عێراق: سهركۆنهی هێرشهكانی توركیا بۆ سهر مەخمور و شەنگال دهكهین

لڤین:
شانەی راگەیاندنی ئهمنی عێراق ئهمڕۆ چوارشهممه لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، “ئێوارەی سێشەممە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا ئاسمانی عێراقیان لە باکوری عێراق بەزاندووە، بە دیاریکراوی لە شنگال و مەخمور و ئەم دوو ناوچەیەیان بۆردومانکردوە، ئێمە لەکاتێکدا ئەو کارە سەرکۆنە دەکەین، هێزە ئەمنییەکان هەر پێشلکارییەک لەلایەن هەر لایەنێکەوە بێت رەتدەکاتەوە”.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق دەشڵێت “داوا له تورکیا دەکەین رێز لە دراوسێیەتی بگرێت بەپێی رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان، ئەم پێشلکارییانە رابگرێت، وەک رێزگرتن و پابەندبونێک بە بەرژەوەندیی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات، داوا دەکەین دووبارە نەبێتەوە”.
ئەوەش دوای ئەوەهات کە شەوی رابردوو تورکیا گەورەترین هێرشی لە دژی مەخمور و شەنگال ئەنجامدا و زیاتر لە ٢٠ شوێنی جیاوازی بۆردومان کرد، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەش دەڵێت بنکە و بارەگای گەریلاکانی پەکەکە بووە.