پارەی مۆلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی ڕابردوو دیاریکرا

نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدە ئەهلیەکان بۆ مانگی 1 لەشاری سلێمانی له ‌نێوان 15 هەزار بۆ 16هەزار و 500  دینارە، هاوكات خشتەی كاركردنی موەلیدە بەهەمان شێوەی مانگی رابردوو دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی قائیمقامیەتی سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلید ئەھلییەكانی سلێمانی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی كۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێیك كارەبای موەلیدەی ئەهلی  بۆ مانگی  رابردوو (1) ‌ لە نێوان 15 دینار بۆ 16 هەزار و 500 دینار دەبێت.

مانگی رابردوو موەلیدە ئەهلییەكان لەنێوان (306) بۆ (335) سەعات كاریان كردوە، بۆیە لە هەندێك گەڕەك نرخی ئەمپێر لە گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخی ئەمپێڕێك كارەبای موەلیدەی گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاواز دەبێت، لە كۆنوسی كۆبونەوەكە جەختكراوەتەوە، ئەو موەلیدانەی كە دوو فیدەرن له ‌كاتنی بڕانی یەكێك لە دوو فیدەركە نابێت موەلیدەكانیان كاربكات كە دەبێتە هۆی دروستبوونی كێشە.

سەبارەت بەكاركردنی موەلیدەش بەیانیان لەكاتژمێر 6:30 بەیانی تا 8.00ی بەیانی كاردەكەن، هەروەها  (12) نیوەڕۆ تا یەكی شەو هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویستە موەلیدەكان كارەبا دابین بكەن بۆ هاوڵاتیان.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button